ناس كورد-
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهیشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕێك پارەی ساختەیان پێبوو و ویستویانە لەناو بازاڕ ساغی بكەنەوە .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، (11ى تشرینى یەکەمى 2020)، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو:دوو تۆمەتبارەكە بڕی چوار هەزار و 600 دۆلاری ئەمریكی ساختەیان پێ بووە و ویستویانە ساغی بكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ئێستادا تۆمەتباران (ش. م. م.) و (س. م. أ.) دانیشتوی قەزای دوز بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .