کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- خشتەی ئەزموونە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بڵاوكرایەوە و بە گوێرەی خشتەكە تاقیكردنەوەكان لە 26ی ئایاری 2019، دەستپێدەكات. . لەو خشتەیەی كە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بڵاویكردۆتەوە ئاماژە بەوە كراوە، لە رۆژی 26ی ئایاری 2019 یەكەم تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێت و دوا رۆژی تاقیكردنەوەكانیش دەكەوێتە رۆژی 18ی حوزەیرانی 2019. . بەگوێرەی خشتەكە، یەكەم تاقیكردنەوە بۆ بەشی زانستی وانەی (زیندەوەرزانی) و بۆ بەشی وێژەیی وانەی (مێژوو) دەبێت. . وەزارەتی پەروەردەی هەرێم جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، تاقیكردنەوەكان رۆژانە لە كاتژمێر (8:30) خولەكی سەر لەبەیانی دەستپێدەكات و ئەوەش روونكراوەتەوە كە "ئەگەر هەر رۆژێكی تاقیكردنەوەكان بەر رۆژێكی پشووی فەرمی كەوت ئەوا رۆژی دواتر تاقیكردنەوەی ئەو رۆژە دەچێتە شوێنی رۆژی دوای خۆی". . ئاماژە بەوەش كراوە، بەبۆنەی پشووەكانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە تاقیكردنەوەكان لە رۆژی 3 بۆ 10ی حوزەیرانی 2019 رادەگیرێت. .