گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’قبوڵکراو نییە’’

یەکەم لێدوانی فەرمی پەکەکە لەبارەى ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر شنگال

2020.10.11 - 16:13
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانی فەرمی پەکەکە لەبارەى ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر شنگال

ناس کورد - سابیر عەبدوڵا

دوای بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ناوەند لەبارەی شنگالەوە، پەکەکە لە ناس کوردەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و ڕێککەوتنەکە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، "ھیچ شەرعیەتێکی نییە و جێگەی قبوڵکردن نییە، چونکە ھیچ گەرەنتییەک نییە بۆ دووبارەنەبوونەوەی کۆمەڵکوژیەکی دیکە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زاگرۆس ھیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ناس کورد وتی: "ئەو ڕێککەوتنەی نێوان پارتی و حکومەتی عێراق پێش ھەموو شتێک گاڵتەکردنە بە مێژووی گەلی ئێزدی بە تایبەتی و گەلی کوردستان بە گشتی، چونکە ھەرچی ماددەیەک لە ڕێکەوتنەکەدا ھاتبێت پێچەوانەکەی ڕاستە، چونکە ئەو ڕێککەوتنە ڕێککەوتنی نێوان دوو ھێزە کە لەکاتی تەنگانەدا ھەڵاتوون و لەکاتی ئارامیدا بوونەتە شێری مەیدان، ئارامییەک کە ئارەق و فیداکاری خوێنی گەریلا و یەپەژە هاتووەتە ئاراوە".

 

سەبارەت بە بەڕێوەبردنی شنگال لەلایەن حکومەتی ھەرێم، وتەبێژی کەجەکە وتی: "لەماوەی سێ ساڵدا پارتی دوو جار لە شنگال ھەڵھاتووە، خەڵکی ئاوارەی شنگالی وەکو بارمتە لەناو کەمپەکاندا کۆکردووەتەوە و بە سیاسیەتێکی ئەردۆغانئاسا پەنابەر و ئاوارەکانی وەکو کارت و گوشاری سیاسی بەکارھێناوە".

 

زاگرۆس ھیوا وتیشی: "پارتی بەرپرسیاری یەکەمی کۆمەڵکوژی و فەرمانی ناسەقامگیرییە لە شنگال و  ئەو ڕێککەوتنەی نێوان پارتی و حکومەتی عراقیش لە دەرەوەی ئیرادەی خەڵکی شنگال و ئیدارەی خۆسەری شنگال و ھێزەکانی خۆڕاگری شنگال واژۆ کراوە، ھەر بۆیە ھیچ ڕەوایەتیەکی ئەخلاقی و سیاسی و ویژدانی نییە و پێویستە گەلی ئێزیدی و ڕای گشتی دیموکراتی و کوردستان و عراق لە دژی  ئەم بڕیارە ناعادیلانە بوەستنەوە و ڕێگە نەدەن ڕێگە بۆ کۆمەڵکوژییەکی دیکە بکرێتەوە، چونکە مەترسی لەسەر شنگال ھەر بەردەوامە و ئەو ھێزانەی ئێستا دەیانەوێت دەست بەسەر شنگالدا بگرن ھەمان ئەو ھێزانانە کە ھەڵاتوون."

 

سەبارەت بە بێدەنگی ھێزە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت ئەمریکا لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال وتەبێژی کەجەکە وتی: "ھێزە نێودەوڵەتییەکان بونەتە بەشێک لەو گەمەیەی حکومەتی ھەرێم و عراق  و چاویان پۆشیوە لە هەموو شتێک لەپێناو بەرژەوەندییەکی ماددی پاکانەیان بۆ تاوانەکان داعش و پارتی کردووە لە شنگال، چونکە بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە ئەوانەی بوونەتە ھۆکاری کۆمەڵکوژی 10 ھەزاری کەس لە شنگال کۆیلایەتی بە پێنج ھەزار ژن و کچی ئێزدی".

 

ڕۆژی ھەینی (9ی تشرینی یەکەمی 2020)، ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکیان بۆ ئاسایی کردنەوە دۆخی شنگال واژوو کرد و ڕێککەوتنەکەش بە مێژووی وەسفکرا.     

  

بەپێی دەقی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەناوی "ڕێکەوتنی گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی بارودۆخ لە قەزای شنگال" کە بە سێ تەوەر جیاکراوەتەوە و کۆپیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، لە تەوەری ئیدارییدا ھاتووە، قائیمقامێکی نوێ بۆ شنگال دیاریدەکرێت کە کەسێکی دەستپاک و پیشەیی و سەربەخۆ بێت و قبوڵکراو بێت، لەلایەن لیژنەی پێکھێنراوی ھاوبەش پۆستە ئیدارییەکانی تر دادەنرێت و پێویستە پیشەیی بوون و دەستپاکی و پێکھاتەی کۆمەڵایەتی لەبەرچاو بگیرێت.    

  

لە دەقی ڕێککەوتنەکە کە لە بەرورای 1ی تشرینی یەکەمی 2020 لەلایەن حەمید ڕەشید فلەیح، وەکیلی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە نوێنەرایەتی حکومەتی ناوەند و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی ھەرێم واژۆکراوە، سەبارەت بە میحوەری ئەمنی ڕونکراوەتەوە، پۆلیسی ناوخۆیی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ھەواڵگری بەرپرسیارێتی ئاسایشی قەزاکە دەگرنە ئەستۆ.    

  

باسلەوەشکراوە، سەرجەم پێکھاتە چەکداریەکانی تر دەکرێنە دەرەوە و ٢٥٠٠ ئەندام بۆ ھێزی ئاسایشی ناوخۆیی دادەنرێن و ئاوارەکانی خێوەتگەکان کە خەڵکی شنگالن بەشداریان پێدەکڕێت، ھەروەھا کۆتایی بەبوونی پەکەکە لە شنگال و دەوروبەری دەھێنرێت و بونیان نامێنێت لەناوچەکە.