گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ڕێژەی هاوسەرگیرییش بەرزبووەتەوە

رێژەی جیابوونەوە لە سلێمانی سێ‌ هێندە زیادی كردووە

2019.03.05 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
رێژەی جیابوونەوە لە سلێمانی سێ‌ هێندە زیادی كردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ناس کورد-

 

دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی كوردستان ئامارێكی لەبارەی رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لەساڵی 2018 بڵاوكردەوە‌و بەپێی ئامارەكە لە شاری سلێمانی "رێژەكە بەراورد بە ساڵی 2017، سێ‌ هێندە زیادی كردووە".

 

لەئامارەكەی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی كوردستاندا ئاماژە بەوە كراوە ساڵی 2018 لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە 3 هەزار و 598 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراوە كەبە بەراورد بەساڵی 2017، 613 حاڵەت زیادی كردووە و لەبەرامبەردا زیاتر لە 15  هەزار كەس لەو پارێزگایە هاوسەرگیریان كردووە.

 

بەپێی ئامارەكە، رێژەی جیابوونەوە لەپارێزگای سلێمانی لەساڵی 2018 دا 4085 حاڵەت بووە كە ئەوەش بەراورد بەساڵی 2017، سێ هێند زیادی كردووە و هاوكات رێژەی هاوسەرگیری نزیكەی 14 هەزار حاڵەت بووە.

 

لەبارەی پارێزگای دهۆكیش، لەئامارەكەی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە كراوە، لەپارێزگای دهۆك 1384 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراون، كە بەراورد بەساڵی پێشووتر 125 حاڵەت زیادی كردووە، هەروەها زیاتر لە 10 هەزار كەس هاوسەرگیریان كردووە.

 

لەبەشێكی تری ئامارەكەی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی كوردستان ئاماری هێنانی ژنی دووەم لەهەریەك لەپارێزگاكانی هەولێر‌و سلێمانی‌و دهۆك خراوەتەڕوو ‌و بەپێی ئامارەكە، لەساڵی 2018دا لەهەولێر 36 و لەسلێمانی 48 و لەدهۆك 89 حاڵەتی رەزامەندی بۆ هێنانی ژنی دووەم، تۆمار كراووە.