ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئافرەتێکیان بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێک دەستگیرکردووە کە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و پاش کوشتنی پیاوەکە لە گۆڕستانێک تەرمەکەی فڕێداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە تاوانێكی كوشتن لە گەڕەكی (مستەوفی) كە تەرمی هاووڵاتییەك بە ناوی (سامان) لە گۆڕستانی (ئیمام محەمەد) فڕێدرابوو، دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد و توانییان ئافرەتێك بە ناوی (هـ.ا.ح) بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەكە دەستگیر بكەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە، دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان، راگیرا و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.