ناس کورد-
وەزیری گواستنەوەى عێراق ڕایگەیاند، لە سبەینێ دووشەممەوە سەرجەم گەشتەکان هاتن و چوون لە نێوان ئێران و عێراق دەستپێدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناسر شبلی، وەزیری گۆاستنەوەی عێراق (11ی تشرینی یەکەمی 2020) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاند، "ڕەزامەندی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی ئێرانەوە دراوە بۆ ئەوەی جارێکی تر گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و هەردوو شاری تاران و مەشهەد دەست پێ بکەنەوە کە لە 25ی ئەیلولی ڕابردووەوە تا 8ی ئەم مانگە ڕاگیربوون لەسەر داواکاری ئەو وڵاتە".
وەزیری گواستنەوەی عێراق جەختی لەوەشکردووەتەوە، گەشتەکان لەکاتی دەستپێکردنەوەدا لەژێر ڕێکاری تەندروستیی توندا دەبێت و ئەو ڕێنمایانە جێبەجێ دەکرێن کە لیژنەى باڵای تەندروستیی نیشتیمانیی عێراق و دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق و ڕێکخراوەکانی فڕۆکەوانی جیهانی جەختیان لەسەر کردووەتەوە.