گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خامنەیی هیچی بۆ مەرگی شەجەریان نەنوسی

2020.10.11 - 12:05
App store icon Play store icon Play store icon
خامنەیی هیچی بۆ مەرگی شەجەریان نەنوسی

ناس کورد-

ئەگەرچی مەرگی شەجەریان کاردانەوەی گەورەی لە ئێران و جیهان لێکەوتەوە و زۆرێک لە باڵیۆزخانە و سەرکردەی وڵاتان پرسەنامەیان ئاڕاستەی گەلی ئێران و خانەوادەکەى کرد، بەڵام تائێستا عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هیچ پەیامێکی لەوبارەیەوە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 8ی تشرینی یەکەمی 2020، هونەرمەندی بەناوبانگی ئێران، محەمەد ڕەزا شەجەریان لەنەخۆشخانەی جەم لەتارانی پایتەختی ئێران کۆچی داوایی کرد.

 

مردنی شەجەریان کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و تەنانەت لە هەریمی کوردستانیش هەوادارێکی زۆری ئەو هونەرمەندە دڵتەنگی خۆیان لەوبارەیەوە دەربڕی و بەشێکی دیکەش پێیانوابوو "شەجەریان فارسە و پشتگیری کۆماری ئیسلامی ئێرانی دژە کوردی دەکرد، بۆیە کورد نابێت دڵتەنگ بێت بە مردنی."

 

لەدوای مردنی شەجەریان، بەشێكی زۆر لە باڵیۆزخانەی وڵاتان لە ئێران، پرسەنامەیان بۆ مەرگی ئەو هونەرمەندە نوسی و لە مەراسیمێکی گەورەدا بەخاکسپێردرا.

 

ئەوەی جێی سەرنجە، لەدوای سێ ڕۆژ لە مردنی شەجەریان، بەڵام عەلی خامنەیی هیچی بۆ مەرگی شەجەریان نەنووسی و بڵاونەکردەوە.

 

ئەو هەڵوێستەی خامنەیی لەکاتێکدایە پێشتر شەجەریان پشتیوانی خۆی بۆ دەنگە ناڕەزایەتییەکان و خۆپیشاندانەکانی ئێران دەربڕی بوو، ئەو وتی کە "دەنگی ئەو دەنگی خەڵکی ناڕازییە"، هەر لەوانەیە ئەوەش بێت کە خامنەیی تائێستا بێدەنگە.

  

شەجەریان لە 23ی ئەیلولی 1940 لە شاری مەشهەد لەدایکبووە، لە تەمەنی پێنج ساڵیدا بە قورئان خوێندن دەستیپێکردووە و لەلایەن باوکییەوە سەرپەرشتی کراوە، لە تەمەنی 12 ساڵیدا چووەتە نێو هونەری سوننەتی ئێران.

 

شەجەریان چەندین خەڵاتی هونەریی جیهانیی بەدەستهێناوە، لەوانە 48ـەمین خەڵاتی ساڵانەی ئەڵمانیا بۆ میوزیک، مەدالیای مۆزارت و مەدالیای پیکاسۆی زێڕین.