گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی بەرگری شیكاری بۆ گرتە ڤیدیۆییەكەی بەغدادی دەكات

بۆچی بەغدادی دواهەمین ڤیدیۆی دەركەوتنی لەژێر زەمینێكدا وێنە گرت؟

2019.05.03 - 18:04
بۆچی بەغدادی دواهەمین ڤیدیۆی دەركەوتنی لەژێر زەمینێكدا وێنە گرت؟
ناس كورد–هەڤاڵ فەتاح دوای ئەوەی رۆژی دووشەممەی رابردوو ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا دەركەوت، ئەمڕۆ (هەینی) وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێكدا شیكارێكی بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییە، بڵاوكردەوە. . بەگوێرەی شیكارییەكەی وەزارەتی بەرگری عێراق ئەو گرتە ڤیدیۆییە كە ئەبوبەكر بەغدادی لەگەڵ چەند كەسێكی دیكەدا دەركەوتبوو، لە ژێر زەمیندا تۆمار كرابوو، لە پێناو بەرزكردنەوەی ورەی لایەنگرانی ئەو ڕێكخراوە، وا نیشاندرا بوو كە لە خانوویەكی ئاسایدا گیراوە و بۆ ئەو مەبەستەش پەردەیان لە شوێنەكە هەڵواسی بوو بۆ ئەوەی وا دەربكەوێت كە ژێر زەمین نییە. . لە راگەیاندراوەكەدا محەمەد عەسكەری ڕاوێژكاری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عێراق ئاماژەی بەوە كرد"كۆبوونەوەكەی بەغدادی تایبەت بووە بە دەستنیشانكردنی چەند سەركردەیەكی نوێ‌ بۆ ڕێكخراوەكە لە بری ئەو سەركردانەی كە لە شەڕەكانی رابردووی ڕێكخراوەكەدا لە باغوز و ناوچەكانی دیكەدا كوژراوون". . راگەیاندراوەكە، لەگەڵ ئەوەی نازانێت مێژووی گرتە ڤیدیۆییەكە بۆ كەی دەگەڕێتەوە بەڵام ئاماژە بەوە دەكات ئەو گرتە ڤیدیۆییە نوێیە و كۆن نییە. . وەك بەڵگەی نوێبوونی ڤیدیۆكەش راگەیەندراوەكە روونیدەكاتەوە،ئەبوبەكر بەغدادی لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا ئاماژە بە شكستی ڕێكخراوی داعش دەكات لە دوا مۆڵگەیدا لە باغوز. .