گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دڵنیام تۆش سەردانی ئەو شوێنانەت کردووە

شەش لە مەترسیدارترین شوێنەکان بۆ بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا

2020.10.11 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
شەش لە مەترسیدارترین شوێنەکان بۆ بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا

ناس کورد-

ناوەندی بنەبڕکردن و پاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەمریکا ئاشکرای کرد، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەش شوێن بە چڕی چالاک دەبێت و بە ئاسانی بڵاودەبێتەوە، بەڵام ڕێستۆرانت و چێیشتخانەکان لەسەرووی ئەو شوێنانەدان و لەوانی تر مەترسیدارترن بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی توێژینەوەکانی ناوەندی بنبڕکردن و پاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەمریکا (11ی تشرینی یەکەمی 2020) دەرکەوتووە، "شەش شوێن دەبنە سەرچاوەی سەرەکی بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

 

بەپێی توێژینەوەکە، "لە 40.9%ی ئەو نەخۆشانەی کە بەشداری توێژینەوەکە بوون دەرکەوتووە سەردانی ڕێستۆرانت و چێیشتخانەکانیان کردووە، بۆیە لە هەموویان مەترسیدارترە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، لەو شوێنەدا تەنانە ڕێکارەکانی دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتیش بەهیچ شێوەیەک ڕێگر نابێت لە توشنەبوون بە نەخۆشییەکە".

 

دوای ئەوە "ئۆفیس و شوێنی کارکردن بە پلەی دووەم دێت بۆ توشبوون بە ڤایرۆسەکە، بە جۆرێک لە 24%ی بەشداربووان ئاماژەیان بەوەکردووە کە لە شوێنی کارکردنەکەیاندا و بە تێکەڵابوون لەگەڵ هاوڕێکانیان توشی نەخۆشییەکە بوون".

 

توێژینەوەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، "لە  15.6%ی توشبووان سەردانی ئارایشگا و دەلاکخانەکانیان کردووە و لەوێ توشبوون، سەرباری پاکژکردنی ئامێرکانی سەرتاشین و ئاڕایشت دەرکەوتوە ناتوانرێت بە شێوەیەکی باش کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەکە بکرێت".  

 

قاوەخانەکان و کافیتریاکان بە پلەی چوارەم هاتوون و دەرکەوتووە لە 8.5%ی  توشبووان لەو شوێنانەدا توشی ڤایرۆسەکە بوون، بەجۆرێک زۆربەی ئەوانی توشی نەخۆشییەکە بوون لە چینی گەنجان بوون.

 

ناوەندەدە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە لە 7.8%ی بەشداربووانی توێژینەوەکە لە یانە وەرزشییەکان و شوێن و کۆبوونەوە ئاینییەکاندا دووچاری ڤایرۆسەکە بوون.