گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عادل عەبدولمەهدی: پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە باشترین دۆخیدایە

2019.05.03 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
عادل عەبدولمەهدی: پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە باشترین دۆخیدایە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- سەرۆك وەزیرانی عێراق لە فەڕەنساوە پەیوەندییەكانی بەغدا و هەرێمی كوردستان بە باش ناودەبات و ئاماژە بە بەرەوپێشچوونی ئەو پەیوەندییانە دەكات. . لە میانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا كە بۆ هەریەك لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا ئەنجامدرا، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند"بارودۆخی عێراق لە هەموو ڕویەكەوە لە باشبووندایە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندییە سیاسیە ئەرێنییەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێمی كوردستان". . عادل عەبدولمەهدی كە بەسەدرانێكی ڕەسمی لەو وڵاتەیە و لەگەڵ بەرپرسانی فەڕەنسا كۆدەبێتەوە، نەیشاردەوە حكومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان خاڵی ناكۆك لە نێوانیاندا هەیە، بەڵام هەوڵیانداوە ئەو ناكۆكیانە بكەنە خاڵی دیالۆك و وتووێژكردن بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان وەك پرسی نەوت و شەنگال و دەروازە سنورییەكان. . لە بەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا، داوای كرد پارێزگاری لە ئێزیدییەكان و كەمینە ئاینی و نەتەوەییەكانی عێراق بكرێت و بەپێویستیزانی كۆنفڕانسێك بۆ ئەو پرسە سازبكرێت. . ماكرۆن ئەوەی دووپات كردەوە كە جێگیربوونی بارودۆخی سیاسی و سەقامگیری عێراق بۆ فەڕەنسا گرنگە و ئاماژەی بەوە كرد كە بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی دەكەن و بەشدار دەبن لە بنیاتنانەوەی موسڵ و ناوچەكانی دیكەی عێراق بە تایبەت لە كەرتەكاتی كشتوكاڵ و گواستنەوە. .