گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی ئەمریکا ناتوانێت دەستبەرداری فڕۆکەی تارمایی B2 بێت؟

2020.10.10 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی ئەمریکا ناتوانێت دەستبەرداری فڕۆکەی تارمایی B2 بێت؟

ناس کورد-

ماڵپەڕێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سەرباری ئەوەی کە لە ئێستادا سوپای ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆئەوەی ڤێرژنێکی نوێی فڕۆکەی جۆری (B21) بەخاتە ریزی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەیەوە، بەڵام لەهەمانکاتدا نایەوێت دەستبەرداری ڤێرژنێکی کۆنی ئەو فڕۆکەیە بێت کە (B2) و جەختدەکاتەوە کە دەبێت تا ساڵی  2032 لەڕیزی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بمێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 لەڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی" ناشیوناڵ ئینترست"ی ئەمریکی ( 10ی تشرینی یەکەمی 2020) ئاماژە بەوەکراوە: "سەرباری ئەوەی کەزیاتر لە 20 ساڵە فرۆکەی جۆری (B2) کە ناسراوە بە ( تارمایی) لەریزی هێزی ئاسمانیی ئەمریکادا کاردەکات و سوپای ئەمریکا بەنیازە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڤێرژنێکی نوێی بخاتە ڕیزی هیزی ئاسمانییەوە، بەڵام پێناچێت سوپا دەستبەرداری ئەو فڕۆکەیە بێت".

 

 ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە: "هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لەبەرچەند تایبەتمەندییەکی  ناوازەی ئەو فڕۆکەیە ناتوانێت دەستبەرداری بێت، فرۆکەی (B2) دەتوانێت زیاتر لە سێ هەزار کیلۆمەتر ببرێت بەبێ ئەوەی پێویستی بە پڕکردنەوەی سوتەمەنی هەبێت".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە: " خێرایی ئەو فڕۆکەیە لە خێرایی دەنگ زیاترو دەتوانێت لەماوەی چەند کاتژمێریکدا ئەمبەرو ئەوبەری جیهان بکات، فڕۆکەکە لە ساڵی 2001 یەکەم ئۆپڕاسیۆنی ئاسمانیی لەئەفغانستان ئەنجامداوە".

 

فڕۆکەی (B2) لە ساڵی 1997 دروستکراوە  ناسراوە بە تارمایی، چونکە هیچ ڕادارێک ناتوانێت ئاشکرای بکات، توانای هەڵگرتنی  16 بۆمبی ئەتۆمی هەیە، لە ئێستادا ئەمریکا تەنها 20 فڕۆکەی لەو جۆرەی هەیە.