ناس کورد-
دوای نۆ ڕۆژ لەتوشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەباڵەکۆنی کۆشکی سپییەوە وتارێکی پێشکەش بەلایەنگرانی خۆی کرد و ڕایگەیاند، کۆرۆنا بەرەو لەناوچوون دەچێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "حوڕە"ی ئەمریکی ( 10ی تشرینی یەکەمی 2020) سەرۆکی ئەمریکا لەوتارێکدا وتی: "ئێستا من زۆر باشم، چارەسەر وەرناگرم، هەشت کاتژمێرە هیچ چارەسەرێکی کۆرۆنام وەرنەگرتووە و هەست بەتەندروستییەکی باش دەکەم."
دوناڵد ترەمپ، لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد: "هەموو هاووڵاتیانی ئەمریکا کۆرۆنا تێدەپەڕێنن و بەسەر ئەو ڤایرۆسەدا زاڵدەبن".
باسیلەوەشکردووە: " ڤایرۆسەکە نزیکەی 210 هەزار هاووڵاتی ئەمریکی کوشتووە، بەڵام خەریکە لە ناودەچێت".
دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ترەمپ و هاوژینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تایبەتی سەربازی کران لەماریلاند، بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئێستادا میلانیای هاوسەریشی نەخۆشییەکەی تێپەڕاندووە و لەئێستادا باری تەندروستیی ئاسایی بووەتەوە.