گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستنوسی توشبوویەکی کۆرۆنا لەسلێمانی کە چاوەڕێی قەرەوێڵەیەکی چۆڵی چاودێریی وردە

2020.10.10 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
دەستنوسی توشبوویەکی کۆرۆنا لەسلێمانی کە چاوەڕێی قەرەوێڵەیەکی چۆڵی چاودێریی وردە

ناس کورد-

سەرپەرشتیاری بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی نامەى دەستنوسى نەخۆشێك بڵاودەكاتەوە کە چاوەڕوانی قەرەوێڵەیەکی ژووری چاودێری چڕە و دەشڵێت: "تكايە خۆتان بپارێزن".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دكتۆر ھێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی لە هەژماری خۆى نامەى نەخۆشێكى توشبوو بە ڤايرۆسى كۆرۆناى بڵاوكردووەتەوە و نوسيويشيەتى: " ئەم وێنەیە نوسینی توشبوویەکە کە چاوەڕێی قەرەوێڵەيەكى چۆڵی چاودێری وردە."

 

هێماى بۆ ئەوەشكردووە، ئاماژەکانی شێوازی نوسینەکە ڕوون دیارە کە نەخۆشەکە لە چ دۆخێکدایە، تکایە پاپەندبن بە ڕێنماییەکان پێش ئەوەی دووچاری ئەو دۆخەبن.

 

ئەو دكتۆرە دەشڵێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توش بوون بە کۆرۆنا، لە ئێستادا نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لۆدێکی زۆریان لەسەرە، تکایە خۆتان بپارێزن.

 

لە نامەى نەخۆشەكەدا كە زۆر ڕوون نييە و ديارە بۆ تاقيكردنەوەى نوسين بووە چەند وشەيەك دەردەكەوێت و چەند جارێك نوسيويەتى "عينايە مركزە" واتا چاودێرى ورد و لە بەشێكى تريدا نوسيويەتى "ناتوانم قەڵەم بگرم" و چەند وشەیەکی ترى وەك "هەڵەسم، دانيشتم" و "پانادۆڵ" و چەند ژمارە و ئاماژەيەكى تر دەبينرێن.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە ئامارەکانی توشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە سلێمانی ڕووی لە زیادبوون کردووە و تەندروستیی سلێمانیش چەند جارێک هۆشداری بە هاووڵاتیان داوە لەزیاتر هەڵکشانی ژمارەکان.