ناس کورد-
نوسەرێكى ئەمريكى پێى وايە، دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ئەمريكا دەزانێت كە هەڵبژاردن دەدۆڕێنێت و لەوەش زۆر ترساوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جۆن تى بينيت، نوسەرى ديارى ئەمريكى لە وتارێكدا کە لە ڕۆژنامەى Independent ى بەريتانى بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ترەمپ دەزانێت كە هەڵبژاردن دەدۆڕێنێت و "جۆ بايدن"ى ڕكابەرى بەپێى چەندين ڕاپرسى بە 9.7 خاڵ پێشى كەوتووە، دۆڕانيشى تەنها لە ڕاپرسيەكاندا دەرناكەوێت.
سەبارەت بەوەى بۆچى ترەمپ دووبارە دەستيكردووەتەوە بە هێرشكردنەسەر هيلارى كلينتۆن كە لە هەڵبژاردنى پێشوو ڕكابەرى بوو، ئەو نوسەرە باسى لەوەكردووە، هەوڵەكانى ترەمپ بۆ هێەشكردنە سەر هيلارى بەو توندييە، بێهيواييە.
پێشى وايە، ترەمپ بە سەختى دەزانێت كە دان بەوەدا بنێت ڕكابەرى ئەمجارە لەگەڵ بايدنە نەك هيلارى، دەشڵێت: " سەرۆكى ئەمريكا لە دۆڕانى هەڵبژاردن زۆر ترساوە."
بڕيارە مانگى 11ى ئەمساڵ هەڵبژاردنى سەرۆكايەتیى ئەمريكا ئەنجام بدرێت و ڕكابەرييەكەش لەنێوان "دۆناڵد ترامپ" سەرۆكى ئێستا لەسەر پشكى كۆماريەكان و "جۆ بايدن" پاڵێوراوى ديموكراتەكانە.