گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حاڵەتەکانى دەستدرێژى سێکسى لەنێو سوپاى ئەمریکادا 38% زیادیکردووە

2019.05.03 - 16:11
حاڵەتەکانى  دەستدرێژى سێکسى  لەنێو سوپاى ئەمریکادا 38% زیادیکردووە
  ناس كورد- بە گوێرەى ڕاپرسییەک لە نێو سوپاى ئەمریکادا ئەنجامدراوە، ئەوەش دەرکەوتووە کە 20 هەزار ئەندامى ئەو سوپایە دەستدرێژى سێکسییان بەرامبەر کراوە، کە لەچاو پێشوو ئەو حاڵەتە 38% زیادیکردووە. . ئاژانسی ئەسیۆشەید پرێسى ئەمریكی ڕایگەیاندوە، لە دوا ڕاپرسی تایبەت بە پرسى دەستدرێژى سێکسى لە نێو سوپاى ئەمریکادا، ئەوە ئاشکرابووە، كە زیاتر لە 20 هەزار ئەندامی سوپای ئەمریكا دانیان بەوەدا ناوە كە دووچاری شێوازێك لە شێوازەكانی دەستدرێژی سێكسی بوونەتەوە، کە یەك لەسەر سێی ئەو حاڵەتانەش سكاڵای فەرمییان تۆمار کردووە. . لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە بەگوێرەی ئەو ڕاپرسییەى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا کە بۆ ساڵى 2018 بووە، دەریخستوە 6 هەزار و 53 سكاڵای دەستدرێژی سێكسی لە نێو سوپاى وڵاتەکەیدا تۆماركراون، هەندێكشیان ڕانەگەیندراون و سكاڵایان تۆمار نەكردووە، هەروەها كۆی گشتی حاڵەتەكانی ئەو ساڵە نزیكەی 20 هەزار و 500 حاڵەتى دەستدرێژى سێکسى بووە، ئەوە لە کاتێکدایە لە ساڵى 2016دا نزیكەی 14 هەزار و 900 حاڵەتە هەبوونە . . بە گوێرەى ڕاپرسییەکەى پنتاگۆن جۆرەکانى ئەو دەسترێژیانە بریتی بوون لە "دەستلێدان، تانە و وشەی نەشیاو و دەستدرێژی سێكسی"، زۆرترین حالەتەکانیش لە نێوان هێزەكانی مارێنزدا تۆمارکراون. . .