گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشی هەولێر لایەنێك بە تیرۆركردنی ئەفسەرەكەی تاوانبار دەكات

2020.10.10 - 20:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی هەولێر لایەنێك بە تیرۆركردنی ئەفسەرەكەی تاوانبار دەكات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی کوژرانی بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: " لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 8ی تشرینی یەکەمی 2020، غازی ساڵح ئالیخان، بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی لە گوندی بیگداودا کوژرا.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر (شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: "دوای لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە، دەرکەوت کە غازی ساڵح لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی تیرۆرکردنیان لێکردبوو." 

 

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە: "وێڕای سەرەخۆشیمان بۆ بنەماڵەکەی، بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە تیرۆریستییە ترسنۆکانە دەکەین و ئەم کردەوە تیرۆریستییە بێ وەڵام نابێت."

 

ئاسایشی هەولێر داواشی لە هاووڵاتیان کردووە: " لە ئاست ئەو کارە تیرۆریستییە، هەڵوێستیان هەبێت."