ناس کورد-
گروپە چەكدارەكانى عێڕاق دەرفەتێكى مەرجدار دەدەن بە هێزەكانى ئەمريكا و هۆشدارى تونديش دەدەن لە دواخستن و خۆدزينەوە لە جێبەجێكردنى بردنە دەرەوەی هێزەکانیان لە عێراق و بەداواکاری گەل ناوی دەبەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو گروپە چەكدارانە لە بڵاوكراوەيەكدا كە بەناوى "دەستەى هەماهەنگى بۆ بەرگریى عێراقى" (شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاويانكردووەتەوە، ئاماژەيان بەوەداوە، لەبەر ڕێزى ئەو هەوڵە باشانەى كە چەند كەسايەتييەكى نيشتمانى و سياسى داويانە بۆ دانانى خشتەيەكى كاتى بۆ جێبەجێكردنى بڕيارەكانى گەل و پەرلەمان و حكومەت بۆ دەركردنی هێزەکانی ئەمریکا، دەرفەتێكى مەرجداریان پێدەدەین.
ڕونيشكراوەتەوە: "هۆشدارى تونديش دەدەينە ئەمريكيەكان لە دەستی دەستی و خاوكردنەوە و دواخستنى جێبەجێكردنى داواكاريەكانى گەلی عیراق، بەپێچەوانەوە ئەو كاتە دەچينە قۆناغى شەڕى پێشكەوتوو، بە سودوەرگرتن لە تواناكانى بەرگرى 'چەندێتى و جۆرێتى' و باجى قورستر دەدەن."