ناس کورد-
لەدوو ڕووداوی هاتوچۆی جیادا لە ڕێگای کەلار – دەربەندیخان و هەولێر – کۆیە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
لەڕاگەیەندراوێکدا (شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2020) بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای کەلار- دەربەندیخان لەنزیک گوندی "سەید مەحمود" بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە ژنێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسیتر برینداربوون کە منداڵێک و دوو پیاون و بەڕەگەز عەرەبن.
هاوکات، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێریش بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر11ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەسەر رێگای هەولێر - کۆیە لەنزیک گوندی گۆمەشین ئوتومبیلێکی جۆری کیا سپۆرتاج بەهۆی تیژرۆیی وهەولی تێپەراندنی هەلەوە کۆنترۆلی لەدەستدا و وەرگەڕا، لەئەنجامی رووداوەکەش شوفێرەکە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەوەی شایانی باسە لەرۆژانی رابردوو چەند روداوێکی تر لەو رێگایە کەوتونەتەوە، بەهۆی تاکسایدی و خراپی رێگایەکە و زۆری بەرزی و نزمی و پێچاوپێچی رێگایەکە، بۆیە ئێمە تکا لەشوفێرانی بەرێزمان دەکەین کەوا لەو ریگایە لێخورین بە پێ ی تواناکانی رێگایەکە بکەن کەتوانایەکی کەمی هەیە."