گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانى عێراق فرە بازنەیی لە یاساى نوێى هەڵبژاردنەکاندا پەسەند دەکات

2020.10.10 - 16:06
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانى عێراق فرە بازنەیی لە یاساى نوێى هەڵبژاردنەکاندا پەسەند دەکات

ناس كورد-

ئەندامێکى لیژنەى یاسایى ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ پەرلەمان دەنگ لەسەر فرە بازنەیی لە 3 بازنەوە بۆ 5 بازنە دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد غەزى، ئەندامى لیژنەى یاسایى لەپەرلەمانى عێراق بەئاژانسى فەرمیى عێراقى (10ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕاگەیاندووە، پەرلەمان دەنگ لەسەر بڕگەى یاسایى هەڵبژاردن تیابەت بەفرە بازنەى دەدات کە لە 3 بازنە تا 5 بازنەى هەڵبژاردن پێکبیت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لیژنەیەکان دواى دەنگدانى پەرلەمان لەسەر یاساى هەڵبژاردانەکان خشتەیەکى تایبەت بەبازنەکانى هەڵبژاردن دادەنێت.

 

بڕیارە ئەمڕۆ لە دانیشتنەکەیدا پەرلەمانى عێراق یاسا نوێیەکەى هەڵبژاردنەکان تێپەڕێنیت کە ماوەیەکە مشتومڕێکى زۆرى لەسەر دەکرێت لەلایەن لایەنە سیاسیە دیارەکانى عێراقەوە.