گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمان لەبارەی موچەوە پشتیوانییەكی بۆ حكومەت نارد

کازمى دەچێتە پەرلەمان

2020.10.10 - 15:55
کازمى دەچێتە پەرلەمان

ناس کورد-

محەمەد حەلبوسی پەرلەمانی ڕاسپارد ڕێوشوێنی میوانداریكردنی سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی بگرنە بەر.

 

بەپێی فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق، لەکۆبوونەوەى پەرلەماندا  (10 تشرینی یەكەمی 2020) حەلبوسى  پەرلەمانی راسپاردووە رۆژێك دیاری بكەن بۆ ئەو مەبەستە.

 

هەر لەکۆبوونەوەکەدا پەرلەمان ئامادەیی نیشاندا پاڵپشتی هەر پڕۆژە یاسایەك بكات حكومەت بەمەبەستی زیادكردنی داهات پێشنیاری بكات و ببێتە هۆی دابینكردنی موچەی فەرمانبەران.

 

میوانداریکى مستەفا کازمى و عەلى عەلاوى بۆ پەرلەمان هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانى حکومەت بۆ ناردنى وەقەى سپى چاکسازیی بۆ پەرلەمان و ڕێگەپێدانى پەرلەمان بۆ ئەوەى حکومەت بتوانێت قەرز بکات.

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار (4ی ئەیلولی 2020) بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "وەرەقەى سپى چاکسازیی لە دوو بەش پێکهاتووە، چاکسازیی دۆخى دارایی وڵاتى لەخۆ گرتووە و لەم هەفتەیەدا دەخرێتە بەردەم کازمى و دواتر ڕەوانەى پەرلەمان دەکرێت".  

  

وتیشى، "چاکسازییەکان چارەسەرى بنەڕەتى تێدایە بۆ ڕزگارکردنى وڵات بەشێوەى قۆناغ بەندى و سەقامگیریی دۆخى دارایی و ئابورى".