گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى دابەشکردنى نەوت لە هەولێر و سلێمانى ڕاگەیەنرا

2020.10.10 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى دابەشکردنى نەوت لە هەولێر و سلێمانى ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

بەرپرسانى بەرهەمە نەوتییەکانى هەولێر و سلێمانى دەڵێن، چاوەڕوانن تا کۆتایی ئەم مانگە بەغدا بەشە نەوتى هەرێم بنێرێت، تا مانگى داهاتوو پڕۆسەى دابەشکردنى دەستپێبکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەرى بەرهەمە نەوتییەکانى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، چاوەڕوانن کۆتایی ئەم مانگە بەغدا نەوت رەوانەى هەرێم بکات.

 

وتیشى، "هێشتا زووە باس لە دابەشکردنى نەوت بکەین، بەڵام ئەگەر بەغدا کۆتایی ئەم مانگە بینێرێت پڕۆسەکە دەکەوێتە سەرەتاى مانگى داهاتوو".

 

لاى خۆیەوە، ئاری کاکە شین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر بە میدیاى فەرمى پارتى وتووە، لە مانگی داھاتوودا دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت، وەک قۆناغی یەکەم بەغدا ٥٠ ملیۆن لیتر رەوانە دەکات و دواتریش قۆناغی دووەم رەوانە دەکرێت.

 

وتیشى، "ئەنجومەنی وەزیران ھاتووەتە سەر هێڵ و ئەوانیش دەیانەوێت بزانن ئەوەی عێراق چەندە، تا ئەوەی دیکە خۆیان دابینی بکەن، چونکە ئەوانیش دەیانەوێت ئەمساڵ ھەموو خەڵکی کوردستان نەوت وەربگرێت".

 

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر باسى لەوەشکردووە، "نرخەکەی بە ھەمان ئەو نرخە دەبێت، کە حکوومەتی ھەرێم و عێراق دیارى دەکەن".

 

ڕۆژی 27ی ئەیلولی 2020، عەلی سەباح، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرهەمە سوتەمەنییەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق بەناس کوردی ڕاگەیاند "بڕی ئەو نەوتەی کە بڕیارە رەوانەى هەرێم بکرێت (50) ملیۆن لیترە، بەشێکی زۆری نەوتەکە لە پاڵاوگەی کەرکوکەوە دەنێردرێت، ئەوەش بەهۆی نزیکییەوە لە پارێزگاکانی هەرێم، بڕەکەی دیکەش لە عەمبارەکانی ڕەسافەی شاری بەغداوە دەنێردرێتە هەرێم".  

  

لەبارەی کاتی دابەشکردن و میکانزمی دابەشکردنەکەی سەباح وتی "ئەو پرسە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، چونکە لەکاتی واژۆکردنی فەرمانەکە، پرسەکە دەچێتە گۆڕەپانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوان کات ومیکانزمی دابەشکردنی نەوتەکە دەگرنە ئەستۆ".