گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشیر حەداد: ڕێککەوتنى شنگال ڕێگەخۆشکەرە بۆ چارەسەرى کێشەکان

2020.10.10 - 12:12
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد: ڕێککەوتنى شنگال ڕێگەخۆشکەرە بۆ چارەسەرى کێشەکان

ناس کورد-

جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا لەبارەى شنگال ڕێگەخۆشکەرە بۆ چارەسەرى سەرجەم کێشەکانى ناوچە جێناکۆکەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیر حەداد (10 تشرینی یەكەمی 2020) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆى خێراکردنى پرۆسەى گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و سەقامگیریی ناوچەکە. 

 

وتیشى، "ئەو ڕێککەوتنە سەرەتایەکى مژدەبەخشە و ڕێگەخۆشکەرە بۆ چارەسەرى کێشەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان لەسەرتاسەرى عێراق".

 

هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا (9 تشرینى یەکەمى 2020) رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەى دۆخى شنگال و سەقامگیریی ناوچەکە.  

 

ڕێککەوتنە کاردانەوەى بەدواى خۆیدا هێناوە، داود شێخ جوندی نوێنەری شنكال لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، لە 2017 بەدواوە حەشدی شەعبی قەزاكە بەڕێوەدەبەن و لە ڕێككەوتنی بەغدا و هەرێمدا ڕای ئەوان لەبەرچاو نەگیراوە کە لە شارەكە دەسەڵاتیان هەیە.   

  

ئەم لێدوانەی جوندی لە ڕاپۆرتێكی رۆژنامەی شەرقولئەوسەتدا هاتووە، كە (10 تشرینی یەكەمی 2020) بڵاوكراوەتەوە و ئەوەشی وتووە کە ڕێککەوتنەکە کاریگەرى نەرێنى لێ دەکەوێتەوە، چونکە بەشدارى بەو لایەنانە نەکراوە کە لەناوچەکەن بۆ پێکهێنانى ئیدارە و دیاریکردنى بەرپرسەکان.