گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاعیرێکی گەورە و ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

2020.10.10 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
شاعیرێکی گەورە و ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

ناس کورد-

مامۆستا و شاعیری ناوداری کورد عەلی عەبدوڵا ناسراو بە (ع. ع. شەونم) لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییەکانی کوردیپێدیا، شەونم ساڵی 1929 لە هەڵەبجە لەدایکبووە، "یەکێکە لە هەرە مامۆستا هەرە شارەزا و ئەدیبە بەتوانا و شاعیرە بێ هاوتاکانی کورد بە تایبە لە بواری پەروەردە وفێرکردن."

 

شەونم تەنها شاعیر نەبووە کەسێکی دەنگ خۆش و ئاواز دانەر و شێوەکار و خۆشنووس و مێژوونووس و شارەزابووە لە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی، یەکەم مامۆستا لە هەڵەبجەدا کە گروپی موزیک و سروود و گۆرانی دانا مامۆستا (ع.ع شەونم) بوو.

 

هەر بەپێی زانیارییەکانی کوردیپێدیا، "شەونم لە ئەدەبی مناڵاندا بۆشاییەکی زۆری پرِ کردوەتەوە کە چێژ و تامێکی تایبەتی هەیە و نمونەی پەروەردە و رِێنمایی جگەرگۆشەکانە بۆ پەیرِەوی یاسا و دەستورەکانی ژیان و دوورکەوتنەوە لە کارە دزێوەکان، دارِشتنی ئەم جۆرە هۆنراوانە لە سەر زمانی حاڵی مناڵاندا هۆنراونەتەوە."

 

شەونم یەکێکە لە دامەزرێنەری (یەکێتی نوسەرانی کورد) لقی بەغدا، ساڵانێک لێپرسراوی چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی بووە، یەکەم خەڵاتی شیعری بنکەی ئەدەبی و رِۆشنبیری سلێمانی پێبەخشراوە.