گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشێک لەناو یەکێتییەوە بۆسەر ڕێککەوتنەکەى هەرێم و بەغدا

2020.10.10 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێک لەناو یەکێتییەوە بۆسەر ڕێککەوتنەکەى هەرێم و بەغدا

ناس کورد-

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى هێرش دەکاتە سەر ڕێککەوتنەکەى هەرێم و بەغدا لەبارەى شنگالەوە و دەڵێت، ھیچ ڕێککەوتنێک بێ ڕەزامەندی ئێزیدیەکان و بەشداربوونیان لە شنگال مایەی دڵخۆشی نییە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڵێسە جەبار فەرمان لە لاپەڕى فەرمى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى، "پێش ھەموو ڕێکەوتنێکی سیاسی و ئەمنی دەبوایا میژوو لەبەرچاو بگیرێت، مێژووی قوربانیدانی ئیزیدی و بەرگری هێزە ڕەسەنەکان".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "شەڕی کورسی ھەڵبژاردن لەوێوە زەنگی لێدرا و دەگوازرێتەوە بۆ ھەموو ناوچە جێناکۆکەکان. ھیچ ڕێککەوتنیک بێ ڕەزامەندی ئێزیدیەکان و بەشداربوونیان مایەی دڵخۆشی نییە".

 

زیاتر بخوێنەوە: ناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکەى هەرێم و بەغدا لەبارەی شنگالەوە بڵاوکرایەوە  

 

لەبەرانبەر ئەو ڕەخنانەدا، سەفین گەردی، پەرلەمانتارى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان بە میدیای حزبەکەى ڕاگەیاندووە، "بڵێسە جەبار فەرمان و هاوئاوازەكانیان، چاویان بە كارەكانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەڵنایەت، بۆیە ھەموو ھەوڵێکی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی ئەم حکوومەتە ناشرین بکەن".

 

هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا (9 تشرینى یەکەمى 2020) رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەى دۆخى شنگال و سەقامگیریی ناوچەکە.

 

پێشتریش وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران سەروكاری ڕێككەوتنێكی مێژوویی كردووە لە شەنگال كە دەسەڵاتی فیدراڵی بەهێز دەكات و ڕێگا دەكاتەوە بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكان.      

 

لە دوو تویتدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كە "ناس كورد" دیویەتی، وتەبێژی فەرمیی حكومەتی عێراق، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ (هەینی 9 تشرینی یەکەمی 2020)، جەختیكردەوە، ئەو رێككەوتنەی لە شەنگال كراوە بە سەرپەرشتی مستەفا كازمی، دەسەڵاتی فیدراڵی بەهێز دەكات و كۆتایی بەدەسەڵاتی گروپە نامۆكان دەهێنێت و ڕێگا دەكاتەوە بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكان بەهاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان.      

  

تەلاڵ ئەوەشی وتووە "ئەوەی خەڵكیتر شكستی تێدا هێنا، حكومەت لە رێگای چاندنی متمانەو نیەت پاكییەوە سەركەوتوو بوو تێیدا بەرەو گەڕانەوەی ئاسایش و ئۆقرەیی و ئاوارەكان بۆ شەنگال".      

  

زیاتر بخوێنەوە: ڕۆژنامەى فەرمى عێراق: ڕێککەوتنەکەى شنگال مێژووییە

 

هاوکات، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا (هەینی 9ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: "رێکەوتنەکە ئەنجامی کارکردنی جیددی و دانوستانی چەندین مانگی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵە، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکانی شەنگال کە رووبەڕووی ئازار و مەینەتییەکی زۆر بوونەته‌وە لە سەر دەستی تیرۆریستانی داعش."