گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا؛ سزاى لەسێدارەدان بەسەر پیاوێکدا جێبەجێکرا کە بەر لە 25 ساڵ دوو کچى کوشتووە

2019.05.03 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا؛ سزاى لەسێدارەدان بەسەر پیاوێکدا جێبەجێکرا کە بەر لە 25 ساڵ دوو کچى  کوشتووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- لە ویلایەتى جۆرجیاى ئەمریکا، سزاى لە سێدارەدان بۆ پیاوێک جێبەجێکرا، "کە لە ساڵى 1994 هەستاوە بە کوشتنى دوو کچ". . بە گوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى ڕۆیتەرز، دوێنێ پێنجشەممە سزاى لەسێدارەدان بەسەر پیاوێکى تەمەن 52 ساڵدا جێبەجێکراوە، پاش ئەوەى تاوانى کوشتنى دوو کچى هاوڕێى بەسەردا ساغبۆتەوە، کە لە دەمقاڵەیەکى توندا لە ساڵى 1994 بە فیشەک کوشتوونى. . بەڕێوەبەرانى زیندانى ویلایەتى جۆرجیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، سکوتى جارنێڵ مۆرۆى تەمەن 52 ساڵ سزاى لەسێدارەدانى بە دەرزى کوشندە بەسەردا جێبەجێکراوە و کاتژمێر 9:38 خولەکى شەوى ڕابردوو گیانی لەدەستداوە. . بەگوێرەى بەڵگەکانى دادگا، مۆرۆ لە بەروارى 29/12/1994 بەرەو ماڵى باربرا یۆنگى کچە هاوڕێی ڕۆشتووە، ئەوەش پاش ئەوەى پەیوەندییە سۆزدارییەکانى نێوانیان هەفتەیەک دەبێت کۆتایی هاتووە، بەڵگەکان دەڵێن، کە چۆتە ماڵى کچەکە دەمەقاڵەیەکى زۆر توند لە نێوانیان دروستبووە، دوو کچى دیکەش کە هاوڕێى باربرا بوون لەوێ ئامادە دەبن، دواتر مۆرۆ بە دەمانچەکەى تەقەى لێکردوون، بەهۆیەوە باربرا و یەکێک لە هاوڕێکانى کوشتووە.     . .