گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆسیەیەکى دیکە لە تۆمەتە داراییەکانى سەر سەرۆکى پێشووى ئۆکراینا دەکرێتەوە

2020.10.10 - 00:03
دۆسیەیەکى دیکە لە تۆمەتە داراییەکانى  سەر سەرۆکى پێشووى ئۆکراینا دەکرێتەوە

ناس کورد-

لێکۆڵینەوەى یاسایى لەگەڵ بیترۆ بۆرشینکۆى، سەرۆکى پێشووى ئۆکراینا بەردەوامە و تا ئیستا 20 کەیسى تایبەت گەندەڵى و جۆرى ترى لەسەرە و لەئێستادا لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنى تاوانەکانى پەلیکێشاوە بۆ دەرەوەى ئەو وڵاتە.

 

ئاژانسى ئەمریکى بۆ بەرەنگاربوونەوەى تاوانە داراییەکان (FinCEN) بڵاویکردووەتەوە، زانیارى سەرسوڕهێنەرى لە چوار بانکى نێودەوڵەتییەوە پێگەیشتووە لەبارەى کۆمپانیاکانى "ئۆف شۆر"ەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ بۆرشنکۆی سەرۆکی پێشووی ئۆکراینادا هەبووە و کارى گوماناویی ئەنجامداوە.

 

بەپێى زانیارییەکانى ئەو دەزگا ئەمریکیە، بڕى ئەو پارانەى کە سەرۆکى پێشووى ئوکراینا ڕەوانەى بانگەکانى کردووە دەگاتە 65 ملیۆن دۆلار و لەکاتى ویلایەتەکەیدا چەندین جۆرى جیاوازى کۆمپانیاى بەنهێنى دروستکردووە. 

 

 لەئێستادا دەزگا ئەمنییەکانى ئۆکراینا هەوڵى دەستگەیشتندان بەو کۆمپانیایانە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ئەنجامێکى کۆتایى .