گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانی کۆریاى باشوور لەسەر ڕووداوى ’خۆکوشتنى’ بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى دایۆ لەعێراق

2020.10.09 - 23:56
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانی کۆریاى باشوور لەسەر ڕووداوى ’خۆکوشتنى’ بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى دایۆ لەعێراق

ناس کورد-

باڵیۆزخانەى کۆریاى باشور لەبەغدا لەسەر ڕوداوى خۆکوشتنى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى دایۆ کە سەرقاڵى تەواوکردنى پڕۆژەیەک بوو لەشارى بەسڕە هاتە دەنگ و داواش دەکات پێش تەواوکردنى لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە پڕوپاگەندە و هەواڵى ناڕاست بڵاونەکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، باڵیۆزخانەى کۆریاى باشوور لەبەغدا (9تشرینى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە: " کاتژمێر 9:00ى سەرلەبەیانى بەمەرگى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى دایۆ-مان زانی کە بۆ دروستکردنى پڕۆژەیەک لەبەندەرى فاوى گەورە لە عێراق بوو." 

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئاگادارکراونەتەوە کە وەزارەتى ناوخۆى عێراق هەستاوە بەپێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە و لیژنەکەش بە هاوکاری پۆلیسى بەسڕە سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن و ئەوانیش چاوەڕوانى دەرئەنجامەکەى دەکەن.

 

باڵیۆزخانەی کۆریا داوا لەهەموو میدیاکان دەکات تا یەکلایى کردنەوەى ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان دووربکەونەوە لەبڵاوکردنەوەى پڕۆپاگەندە و هەواڵى ناڕاست و هەروەها بڵاوکردنەوەى وێنەى تەرمەکەى، ئەوەش وەکو ڕێزێک بۆخۆى و بۆ خانەوادەکەشى.

 

لەکۆتایى ڕاگەیەنراوەکەشدا باڵیۆزخانەى کۆریاى باشوور باسى لەوەکردووە، وەزارەتى گواستنەوە لەلێدوانەکەى ئەمڕۆیدا جەختى لەسەر بەردەوامى پاڵپشتی و هاریکارییەکانى بۆ کۆمپانیاى دایۆ کردەوە بەمەبەستى سەرخستنى پڕۆژەکەى لەبەندەرى فاوى گەورە کە لەئایندەیەکى نزیکدا کە وەزارەتى گواستنەوە و کۆمپانیاکە گرێبەستیان لەسەر کردووە.

 

باراک شڵ، بەڕێوەبەری کۆمپانیای (دایۆ)ی  کۆری (9ی تشرینی یەکەمی 2020) لە  بارەگای کۆمپانیاکە لە قەزای فاوی سەر بە پارێزگای بەسرە بە خنکاوی دۆزرایەوە.  

  

بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی خۆجێیی قەزای فاو: " شڵ خۆی کوشتووە و بە هەڵواسراوی لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە بارەگای کۆمپانیاکە تەرمەکەى دۆزراوەتەوە".  

  

 بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە و وێنانەی کە دەست ناس کورد کەوتووە: "هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی فریاگوزاری پزیشکی پشکنین بۆ تەرمی بەڕێوەبەری کۆمپانیا کۆرییەکە دەکەن لەشوێنی حەوانەوەی خۆی لە بارەگای کۆمپانیاکە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ناوبراو لەڕێگەی تەلێکی کارەباوە خۆی خنکاندووە".