گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى دەرەوەی ئەمریكا پاڵپشتیكردنی سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەى دووپاتکردەوە

2019.05.03 - 09:03
وەزارەتى دەرەوەی ئەمریكا پاڵپشتیكردنی سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەى دووپاتکردەوە
ناس کورد- وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامدەبن لە پاڵپشتیکردنى سوپاى عیراق و هێزەکانى پێشمەرگە، ئەوەش لە زارى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکاوە ڕاگەیەندرا. . لەمیانەی بەشداریكردنیدا لە كۆڕێكی تایبەت بە جێگیربوونی ڕەوشی عێراق كە لە واشنتن سازكرابوو، دێنیس ناتالى یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، پاڵپشتیكردنی وڵاتەكەی بۆ سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەى دووپاتکردەوە، ڕاشیگەیاند، ئەمریکا خوازیارە عێراقێکى سەقامگیر و دیموكرات و خۆشگوزەران دروستبێت، بە هەرێمى کوردستانیشەوە. . دێنیس ناتالى ئەوەشى ڕاگەیاند: "جەنگ دژی داعش لە عێراق كۆتایی نەهاتووە، پاڵپشتی نێودەوڵەتیش بۆ كۆتاییهێنان بە داعش بەردەوام دەبێت، ئەمریكاش پشتگیری پرۆسەی سیاسی عێراق و حكومەتەكەی دەكات". . .