ناس کورد-
گەنجێکی پاکستانی کە بەبێ بوونی هیچ دەست دەستێک بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و هونەری لەڕێگەی ڕوخسارییەوە یاری بلیارد دەکات، بووەتە جێی سەرنجی میدیا جیهانییەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد ئیکرام، خەڵکی شاری فەیسەڵ ئابادە لە پاکستان و هەردوو دەستی نییە، بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، کوڕی بنەماڵەیەکی هەژارە و هەشت خوشک و برایەکی هەیە، هەربۆیە ژیانی منداڵی بەسەختی بەڕێکردووە.
لەتەمەنی هەرزەکاریدا، حەز و خولیای لەیاری بلیارد دەبێت و دەچێتە هۆڵەکانی یاری بلیارد و دەست دەکات بەڕاهێنان کردن.
محەمەد ئیکرام دەڵێت: "سەرەتا لەسەر مێزێکی بەتاڵ و بەبێ هیچ تۆپێک ڕاهێنانم دەکرد لە تۆپە سپییەکەم دەدا، تاوەکو دواتر تواناکانی خۆم دۆزییەوە و لەگەڵ کەسانی دیکەدا یاریم کرد."
بەوتەی خۆی، سەرەتا خێزانەکەی ڕێگریان لێکردووە لەوەی بەو شێوازە یاری بکات و ترساون کە زیان بە خۆی بگەیەنێت، بەڵام ئەو سور بووە لەسەر یاریکردن و تا ئەوەی گەیشتووە بەو سەرکەوتنە و ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کردووە.