گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتێک گەورەترین تەنگەژەى بەردەم کازمى ئاشكرادەکات

2020.10.09 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک گەورەترین تەنگەژەى بەردەم کازمى ئاشكرادەکات

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیانی بەڕیتانی، یەکێک لەئاڵەنگارییە گەورەکانى بەردەم مستەفا کازمى بەهێزى حەشدى شەعبیە کە تەنگەژەى گەورەى بۆ دروستکردووە و بەدەوڵەت لەناو دەوڵەتدا وەسفى دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە لەڕاپۆرتێکدا (9ی تشرینی یەکەمی 2020) ئاماژەى بەوەکردووە، سەربارى کێشە دەرەکی و ناوخۆییەکان و قەیرانى کۆرۆنا و دارایى، گەورەترین تەنگەژە لەبەردەم مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقدا بەهێزى حەشدى شەعبیە کە ڕێگرە لەبەردەم بەشێك کارەکانیدا.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆى ئەوەى حەشدى شەعبى زیاتر هەست زیاتر بەبەهێزى دەکات، دەستى کردووە بە بڵاوکردنەوەى "بوونى دەوڵەت لەناو دەوڵەتدا حکومەتێکى لاواز هەیە و ئەوانى تر لەژێر سایەیدان".

 

ڕۆژنامەکە باسى لەوەشکردووە، کوشتنى ئەبو مەهدى موهەندیس و سولەیمانى دروشمەکانى خەڵکى لەدژى حکومەتێکى گەندەڵ بۆ دژى ئەمریکا گۆڕى کە دەیانویست لەڕێگەى ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانەکانەوە هەوڵى لاواز کردنى گروپەکانى سەر بەئێران لەعێراق بدەن.