گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى دارایی چاوەڕێى پێکهێنانى حکومەتە

وەزیری دارایی: داهاتى هەرێم بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

2019.05.03 - 08:23
وەزیری دارایی: داهاتى هەرێم بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
ناس کورد- وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، خەرجی حکومەت لە 18 ترلیۆن دینارەوە بۆ 14 ترلیۆن کەمکراوەتەوە و ئاماژە بەوەشدەکات، توانیویانە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار قەرز بدەنەوە. . ماڵپەڕی تایبەتی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەریم بڵاویکردووەتەوە، بینوا  جنڤو، جێگری بەرپرسی بەشی ئابووری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دارایی فەڕەنسا لەگەڵ وەفدێكی كونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر، سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمیان كردووە و  لەگەڵ رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری كۆبونەتەوە. . لە کۆبوونەوەکەدا رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاندووە: "رۆژە سەختەكانمان تێپەڕاند بەردەوامین لە ریفۆرم لە گومرگ و دەروازەكان و باج، ئەمەش وایكردوە داهات بەرێژەیەكی بەرچاو زیاد ببێت و بەردەوامیش دەبین لە چاكسازیكردن". . وەزیری دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە ، توانراوە نزیكەی 500 ملیۆن دۆلار قەرزی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بدرێتەوە، لەگەڵ 300 ملیۆن دۆلاری بەڵێندەرانی ناوخۆ و بیانی و 260 ملیۆن دۆلار قەرزی بانكە ئەهلییەكان، کە دەکاتە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار. . سەبارەت بە پڕۆژەیاسایی بودجە، ڕێباز حەملان باسی لەوکردووە، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2019 ئامادەیە و لە چاوەڕوانی كابینەی نوێی حكومەتدایە و خەرجی حكومەتیش لە 18 ترلیۆن دینار كەمكراوەتەوە بۆ 14 ترلیۆن دینار. . .