گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆی ژمارەی چەکدارە کوژراوەکانی سەربە تورکیا ئاشكراکرا

دەیان چەکدارى دیکەی سەربە تورکیا لەشەڕى ئازەربایجان و ئەرمینیا کوژران

2020.10.09 - 19:34
App store icon Play store icon Play store icon
دەیان چەکدارى دیکەی سەربە تورکیا لەشەڕى ئازەربایجان و ئەرمینیا کوژران

ناس کورد-

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەنوێترین ئاماردا ڕایگەیاند، لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا 26 چەکداری دیکەی سەربە تورکیا لەشەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا کوژران، ئاشکراشیکردووە، کۆی ژمارەی کوژراوانی ئەو چەکدارانەش گەیشتووەتە 107 چەکدار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى ئامارێکی ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ کە (هەینی 9ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە: "لەماوەى 48 کاتژمێرى ڕابردوودا زیاتر لە 26 چەکدارى گروپە میلیشیاییەکانى سوریاى سەر بەتورکیا لەشەڕى هەرێمى ناگۆرنى قەرەباغى نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا کوژراون." 

 

ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەکردووە: "بەوەش ژمارەى کوژراوانى میلیشیاکانى تورکیا لەسەرەتاى چوونیان بۆ ناو شەڕەکە تا ئێستا گەیشتووەتە 107 کوژراو." 

 

ڕوانگەى سورى دەشڵێت: " زیاتر لە 400 چەکدارى تر لەمیلیشیاکانى سوڵتان موراد و حەمەزات و چەند میلیشایەکى تر ئامادە کراون بۆ ئەوەى لەلایەن حکومەتى تورکیاوە لەچەند کاتژمێری داهاتوو، یاخود ڕۆژانى داهاتوودا بەرەو ئازەربایجان بگوازرێنەوە." 

 

بەگوێرەی ڕوانگەکە، لەئێستادا ژمارەى ئەو چەکدارانەی سەربە تورکیا دەگاتە زیاتر لەهەزار و 450 چەکدار، دواى ئەوەى هەفتەى ڕابردوو 250 چەکدارى دیکەی ڕەوانەی بەرەکانی شەڕەکە کرد. 

 

ئەو ڕێکخراوە سورییە باسى لەوەش کردووە، زۆربەى ئەو چەکدارانەی تورکیا ڕەوانەى ئازەربایجانیان دەکات لەتورکمانەکانى سوریان .