گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەنگاوێکى نوێ لە چینەوە ’ڤاکسینێکى تایبەت بە هەژاران’ 

2020.10.09 - 15:19
هەنگاوێکى نوێ لە چینەوە ’ڤاکسینێکى تایبەت بە هەژاران’ 

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی چین ئاشکرایکرد، بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وڵاتەکەی پێشەنگ دەبێت لەگەیاندن و فەراهەمکردنی ڤاکسینی دژ بە پەتاکە بۆ وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان وهەژارەکانی جیهان.

 

هوا شۆنینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین (9ی تشرینی یەکەمی 2020)  ڕایگەیاند "چین هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە لە بنبڕکردنی پەتای کۆرۆنا لەجیهاندا، لە ئێستادا یەکێکە لەو وڵاتە زلهێزانەی جیهان کە بە پەرۆشەوە بەشداری لەهەڵمەتی (کۆفاکس) دەکات کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە بە مەبەستی دابینکردنی ڤاکسینی دژبە کۆرۆنا بۆ وڵاتە هەژارنشینەکانی جیهان".

 

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە "لەپێشینەی کاری چین بەردەستکردنی ڤاکسینەکەیە بۆ وڵاتە هەژارەکانی سەر ڕوی زەوی و ڕێگریکردن لە قۆڕخکاری وڵاتانی بەرهەمهێنی ئەو جۆرە ڤاکسینە".

 

هەڵمەتی (کۆفاکس) لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕاگەیەندراوە، ئامانج لێی کۆکردنەوەی زیاتر لەدوو ملیار دۆلارە، ئەوەش بەمەبەستی فەراهەمکردنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نزیکەی 92 وڵاتی هەژارلە جیهاندا.