ناس کورد-
کۆمپانیای WhatsApp ئاشکرای کرد، بڕیارە بەم نزیکانە ئەپلیکەیشنێک بخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی کە دەتوانن لە ڕێگەیەوە زیاتر لەیەک دەقی نووسین بەکاربهێنن لەزنجیرەی ئەنجامدانی نوسینی نامەکاندا، ئاماژەی بەوەشکرد، ڤێرژنە نوێیەکە چەندین ئاسانکاری و شێوازی دیکە دەگرێتە خۆی.
کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، بۆ لەمەودوا بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی WhatsApp دەتوانن لەڕێگەی Google Play بەئاسانی بەدوای ئەو گرتە ڤیدیۆیانەدا یاخود وێنەکانی GIF بگەڕێن و لەکاتی ئاڵۆگۆڕکردنی نامەکان و چاتکردندا بەکارى بهێنن.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دیکەى ڤێرژنە نوێیەکە، بەردەستکردنی تایبەتمەندی Always Mute کە بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەتواتن لە ڕێگەیەوە دەنگی چاتەکان بەشێوەیەکی کۆتایی لاببەن و نەیهێڵن".
هەروەها کۆمپانیای WhatsApp چەند هەڵبژاردەیەکی دیکەشی خستووەتە بەردەم بە کارهێنەرانی، کە ئەوەش پێکهاتووە لە فەراهەمکردنی ژمارەیەک شێواز وڕەنگی جیاواز بۆ دانانی لەپشت نووسینی نامەکانەوە.