گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رۆژنامەیەكی لەندەنی: میلیشیاكان بەنیازی گەمارۆدانی ناوچەی سەوزی بەغدان

2020.10.09 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
رۆژنامەیەكی لەندەنی: میلیشیاكان بەنیازی گەمارۆدانی ناوچەی سەوزی بەغدان

ناس كورد- 

رۆژنامەی ئەلعەرەبی نێودەوڵەتی لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقەوە بڵاویكردەوە كە میلیشیا عێراقییەكانی نزیك لە ئێران چەند مانگێكە سەرقاڵی پلانێكن بۆ گەمارۆدانی ناوچەی سەوزی بەغدا كە بارەگاكانی حكومەت و پەرلەمان و باڵیۆزخانەكان لەخۆ دەگرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رۆژنامەكە كە لەشاری لەندەن دەردەچێت لە ڕاپۆرتێكدا (9ى تشرینی یەكەمی 2020) کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ئاشکرایکردووە، ئاشکراکردنی ئەو پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵەکانی بۆ ڕێگریکردن لەبەجێهێشتی شاری بەغدا لەلایەن ناوەندە دبلۆماسییە جیهانییەکان، عەرەبییەکان وتێمی نەتەوەیەکگرتووەکان چڕکردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامبوونی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران لە بۆردوومانکردنی ناوچەی سەوز بەموشەکی کاتیۆشا". 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، "سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە،  میلیشاکان لەئێستادا زیاتر لە (10) هەزارچەکداریان ئامادەیە بۆ ئەوەی لەهەر کاتێکدا فەرمانیان پێکرا هەڵکوتنە سەر بارەگای سەرەکی حکومەت لە ناوچەی سەوز، ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەئێستادا نزیکەی سێ هەزار چەکداری حەشدی شەعبی بەشێوەیەکی فەرمی لەچوارچێوەی ناوچەی سەوزدا بوونیان هەیە".

 

ڕوونیشکراوەتەو، ناوەندە دبلۆماسییە ڕۆژئاوایییەکان وعەرةبییەکان حکومەتی عێراقیان لەو پرسە ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام حکومەت ئەوانی دڵنیاکردووەتەوە کە ڕێکاری پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو گێراوەتە بەر.

 

 لە ئێستادا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەیەوێت کێشەی هەڕەشەکردن لە ناوەندە دبلۆماسییەکانی ناوچەی سەوز بەشێوەیەک چارەسەر بکات کە نەبێتە هۆکاری زیاتر فراوانکردنی  ڕوبەروبونەکانی نێوان هێزەکانی حکومەت ئەو میلیشیایانە، نەوەک ئەو فراوانبوونە لە توانای هێزە فەرمییەکانی حکومەتدا نەبێت".