گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

16 بانك سبەی كراوە دەبن بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی موچە

2020.10.09 - 10:17
16 بانك سبەی كراوە دەبن بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی موچە

ناس کورد-

بۆ تەواوکردنى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلولى 2020ى فەرمانبەران، بانکى ڕەشیدى عێراقى پشووى سبەینێ (شەممە)ى بانکەکەى هەڵوەشاندەوە و داواى لە 16 لقى بانکەکە کرد دەوام بکەن و بەردەوام بن لەسەر دابەشکردنى مووچە.

 

لە راگەیەندراوێکدا بانکى ڕەشیدى عێراقى داوا لە 16 لقى بانکەکە دەکات پشووى سبەینێ (شەممە) هەڵوەشێننەوە و دەوام بکەن و دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلولى 2020ى فەرمانبەران تەواو بکەن.

 

ئەو 16 لقەى کە سبەینێ کراوەن بۆ دابەشکردنى مووچە بریتین لە :مورتەزا، ساڵحییە، حەى رافیدەین، یەرموک، عەرەفە، راغبە خاتوون، ئیمام ئەعزەم، شوعلە، زەعفەرانییە، سەورەتلعەشرین، جەوادین، حەبیبییە، سەیف، ئەبوغرێب، تەقاعود.