گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیشانەیەکی دیکەی توشبوون بە کۆرۆنا ئاشکرا کرا 

2020.10.09 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
نیشانەیەکی دیکەی توشبوون بە کۆرۆنا ئاشکرا کرا 

ناس کورد-

کۆمەڵەی بەریتانی پزیشکانی پسپۆڕ لەنەخۆشییەکانی پێست ئاشکرای کرد، سوربوونەوە و خوراندنی پێست، پێدەچێت یەکێک بێت لە نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی داتاکانی کۆمەڵەی بەریتانی پزیشکانی پسپۆڕلە نەخۆشییەکانی پێست "ئەگەری هەیە دیاردەی هەوکردنی پێست کەخۆی دەبینێتەوە لەسوربوونەوە، خوراندن و ئاوسانبوون نیشانەیەکی دیکەی توشبوون بێت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو حاڵەتەش بۆی هەیە لەپێش دەرکەوتنی نەخۆشییەکە لەجەستەی توشبووەکە دەربکەوێت یاخود لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکان یان دواتر".

 

 ئاماژە بەوەشکراوە "لە 21%ی ئەو حاڵەتانەی کەتوێژینەوەیان لەسەر کراوە توشی هەوکردنی پێست بوون و بەشێکی زۆریشی لەتوێژی منداڵان بوون، پزیشکەکان داوایان لەو کەسانە کردووە کە ئەو حاڵەتانەیان تێدا دەرکەوتوە خۆیان کەرەنتینە بکەن".

 

 زانایانى کۆمەڵەی بەریتانی بۆ نەخۆشییەکانی پێست، بۆسەلماندنی ئەوحاڵەتە لە پێشانگایەکی فۆتۆگرافیدا هەزاران وێنەی ئەو جۆرە هەوکردنەیان نمایشکرد و جەختیانکردەوە، هەوکردنی پێست لەتوشبووانی  ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەشت جۆر پێکهاتووە و بەوە ناسراوە شوێنی هەوکردنەکە ئاوسانبوونێک و خوراندنێکی زۆری پێوە دیاردەبێت.