گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێكۆڵينەوەيەكى نوێ: ئەگەر کەرەنتین نەکرایە ڕێژەی گیانلەدەستدان کەمتر دەبوو

2020.10.08 - 22:57
App store icon Play store icon Play store icon
لێكۆڵينەوەيەكى نوێ: ئەگەر کەرەنتین نەکرایە ڕێژەی گیانلەدەستدان کەمتر دەبوو

ناس کورد-

بەپێى ڵێكۆڵينەوەەكى نوێى بەريتانى، دوركەوتنەوەى كۆمەڵايەتى و داخستنى خوێندنگەكان بووەتە هۆى لەدەستدانى ژيانى زياترو دەتوانرا بە دروستبوونى بەرگریى بەكۆمەڵ ژيانى زياتر ڕزگار بكرايە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێكۆڵينەوەكە كە زانكۆى "ئيدنبرە" ئەنجاميداوەو لە گۆڤارى پزيشكیى بەريتانى بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، لەماوەى تەواوى كەرەنتينە و مانەوەى منداڵان لە دەرەوەى خوێندنگە 80 بۆ 95 هەزار گيانلەدەستدان زياد دەكات، هەروەها دوركەوتنەوەى كۆمەڵايەتيش بەهۆى كۆرۆناوە بە هەمان شێوە بووەتە هۆى ئەوەى 149 بۆ 178 هەزار كەس زياتر گيانلەدەستبدەن.

 

ڕونيشكراوەتەوە، دوركەوتنەوەى گشتگيرى كۆمەڵايەتى و داخستنى خوێندنگاكان دەبێتە هۆى لەدەستدانى ژيانى زياتر لەوەى كە بەرگریى بە كۆمەڵ بەشێوەيەكى لەسەرخۆ دروست بكرايە.

 

شارەزايان باس لەدەكەن، ڤايرۆسەكە زۆر خێراتر بەو كەسانەدا بڵاوبويەوە كە مەترسيان لەسەرە، ئەوەش بەهۆى ڕێوشوێنەكانى كەرەنتين و داخستن، دەبوايە ڕێگە بدرايە بە دروستبوونى ڕێژەيەكى دياريكراو لەبەرگرى لاى گەنجان.

 

لێكۆڵينەوەكە پێشى وايە، ڕێگەيەكى ستراتيژى بەبێ بوونى ڤاكسين نييە بۆ كەمكردنەوەى گيانلەدەستدان و سەركوتكردنى ڤايرۆسەكە تەنها دەبێتە هۆى ئەوە دواخستنى دووبارە دەركەوتنەوەى بەشێوەيەكى كوشندەتر.

 

ماوەى زياتر لە 10 مانگە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا دەركەوتووەو بەهۆيەوە زياتر لە 36 مليۆن و 600 هەزار كەس توشبوون، زياتر لە يەك مليۆن و 63 هەزارى گيانيانلەدەستداوە و زياتر لە 27 مليۆن و 553  هەزار توشبووش چاكبونەتەوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى زانايان پێيان وايە ژمارەى توشبووان زۆر لەوە زياتر كە بڵاودەكرێتەوە.