گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

كاری ئەو حزبە تەنها دژایەتیكردنی كوردە

لەهەولێر بارەگای پارتێكی توركی كرایەوە

2019.05.02 - 20:25
App store icon Play store icon Play store icon
لەهەولێر بارەگای پارتێكی توركی كرایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شەهرام عەزیز نوێنەری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە باشوری كوردستان رەخنە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێت كە مۆڵەتیان بە كردنەوەی بارەگا و نوێنەرایەتی پارتێكی توركی داوە كە بەوتەی ئەو "كاریان تەنها دژایەتیكردنی كوردە". . عەبد ئیكە، نوێنەری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەباشوری كوردستان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "هودا- پار حزبێكی توركییە و بارەگاكەشیان نزیك بارەگای هەدەپەیە لە هەولێر، ئەو حزبە تەنها بۆ دژایەتیكردنی كورد دامەزراوە و هەموو كوردانی باكور ئەوە دەزانن". . بە وتەی نوێنەری هەدەپە لە باشوری كوردستان، ئەو حزبە زۆر نزیكن لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات و لە ڕابردوودا 50 ئەندامی ئەوانیان شەهید كرد. . دوێنێ‌ (چوارشەممە) لە گەڕەكی شۆڕش لە شاری هەولێر هودا-پار، یەكەمین بارەگای خۆی لە دەرەوەی توركیا كردەوە. . سەبارەت بەوەی كردنەوەی بارەگای ئەو حزبە كاریگەری دەكاتە سەر كارەكانی نوێنەرایەتی ئەوان لە هەرێم، نوێنەری (هەدەپە) لە باشوری كوردستان روونیكردەوە، ئەو حزبە حزبێكی بچوكە و دەنگێكی زۆر كەمی هێناوە لە هەڵبژاردنەكاندا و ناتوانن كاریگەری بكەنە سەر كارەكانی ئەوان. . وتیشی "بەڵام ناكرێت ڕێگە بەلایەنێك بدرێت بارەگا لە هەرێمێكی كوردی بكاتەوە و دژایەتی كوردیش بكات". . بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێئاگایی خۆی لە كردنەوەی ئەو بارەگایە رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەكات كە كردنەوەی بارەگای حزبی لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە. . جەلال شێخ كەریم، بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ناس كورد-ی وت "مۆڵەتدان بۆ كردنەوەی بارەگا لە دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆدا نییە و تایبەتە بە ئەنجومەنی وەزیران و هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش چاودێرییان دەكات". . كردنەوەی بارەگای هودا-پار، هاوكاتە لەگەڵ سەردانی ئەمدواییەی مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم. .