گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بودجەى 2021ى عێراق چارەسەرى کێشە داراییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا لەخۆدەگرێت’’

2020.10.08 - 20:36
App store icon Play store icon Play store icon
’’بودجەى 2021ى عێراق چارەسەرى کێشە داراییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا لەخۆدەگرێت’’

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، چەند میکانیزمێک بۆ چارەسەرکردنى کێشە داراییە هەڵواسراوەکانى نێوان بەغدا و هەرێم هەن، بەتایبەت لەئامادە کردنى بودجەى ساڵى داهاتوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکدا ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2020) جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژە بودجەى ساڵى داهاتوو چەند بڕگەیەکى تایبەت بەڕێککەوتنى نێوان بەغدا و هەولێر  و ئەرک و مافەکان بەرامبەر یەکترى و چارەسەرە پێشنیارکراوەکان بۆ کێشە هەڵواسراوەکان لەخۆ دەگرێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 ڕێککەوتنى دارایى نێوان هەرێم و فیدراڵى تیادا دەبێت و پێویستە کاتێک بۆ جێبەجێکردنى دابنرێت، هەروەها چارەسەرى کێشەى خاڵە سنورییەکانی نێوان هەردوولاشى تێدا بخرێتەڕوو.

 

کۆچەر دەشڵێت، کێشەى نەوت لەنێوان هەولێر و بەغدا پێویستى بەدەرکردنى یاساى نەوت و گاز و پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانى هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکان هەیە.