گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکاری دژایەتیکردنی سیستمی فرەبازنەیی هەڵبژاردنەکان لەلایەن بەشێک لە لایەنەکانەوە ئاشکراکرا

2020.10.08 - 19:29
هۆکاری دژایەتیکردنی سیستمی فرەبازنەیی هەڵبژاردنەکان لەلایەن بەشێک لە لایەنەکانەوە ئاشکراکرا

 

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى سائیرون ڕایگەیاند، ژمارەیەک لایەنى سیاسی ناگۆنجێن لەگەڵ سیاسەتى فرە بازنەیدا بەهۆى ئەوەى ترسى دۆڕاندنى کورسیەکانیان هەیە، دەشڵێت، بەوهۆیەوە پێناچێت بتوانرێت پرسى یاسایى هەڵبژاردنەکان لەدانیشتنى داهاتووی پەرلەماندا یەکلایى بکرێتەوە.

 

سەباح تڵوبى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانیى سائیرون لەپەرلەمانى عێراق بەئاژانسى فەرمیى عێراقى ڕاگەیاندووە، دانیشتنى 10ى ئەم مانگەى پەرلەمان یاساى هەڵبژاردنەکان یەکلایى ناکرێتەوە و پرسى ڕێککەوتنیش لەسەر فرە بازنەیی کاتێکى دورو درێژترى پێدەچێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هێشتا ناکۆکیەکان لەسەر فرە بازنەیى یەکلایى نەکراونەتەوە و ئومێدى ئەوەش هەیە لەچەند ڕۆژى داهاتوودا لەسەر ئەو پرسە لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن.

 

تڵوبى باسى لەوەشکرد، هەموو لایەنە سیاسییەکان بەلاى زیاتر لەبازنەیەکەوەن واتا سێ بازنە بەرەو سەرەوە و چاوەڕوانى گەیشتنن بەڕێککەوتن لەسەر یەکێک لەو بازنانە.

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، لایەنە سیاسییەکان خواستیان لەسەر فرە بازنەیى نییە بەهۆى ئەوەى ترسى لەدەستدانى کورسیەکانیان هەیە و ئەوەش لەگەڵ پرسى بازنەکان بۆ زیاتر لە پێنج بازنەدا ناگونجێت، بۆیە دەبێت بگەنە ڕێککەوتنى کۆتایى لەسەر ژمارەى بازنەکان بۆ ئەوەى دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان تێپەڕێت.