گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕووداوێکی هاتوچۆ لەڕێگای هەولێر گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی لێکەوتەوە

2020.10.08 - 18:38
ڕووداوێکی هاتوچۆ لەڕێگای هەولێر گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی لێکەوتەوە

ناس کورد-

لەڕووداوێکی هاتوچۆ لەڕێگای نێوان کۆیە – هەولێر، کەسێک گیانیانلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: "کاتژمێر 2:20 خولەکی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای هەولێر - کۆیە لەنزیک گوندی شێخەروان تاکسیەک و بارهەلگرێک پێکیان دادا و لەئەنجامدا شوفێری تاکسیەکە گیانی لەدەستدا وسێ سەرنشینیش بریندرابوون."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆکاری ڕووداوەکە هەولێکی تێپەراندنی هەڵە بووە لەلایەن شوفێری بارهەلگرەکە، بۆیە شۆفێری بارهەڵگرەکە بەلایەنی خەتابار دانرا بۆ هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوەکە.

 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر تکای لە شوفێرانی بارهەلگر  کردووە: :بۆ بەدەستهێنانی چەند خولەکێک مالی خەلک وێران مەکەن، بەتایبەتی لەرێگای هەولێر- کۆیە کە رێگایەکی تاکساید و دوو ئاراستەیە.