ناس کورد-
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەڕێگەی دوو کۆمپانیاوە یاریگایەکی 12 ملێون دۆلاریی دروست دەکات و ئەمڕۆش بەردی بناغەی پڕۆژەکە دانرا.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی (پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2020) لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە: " لەگەڵ بەڕێزان هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەزیری ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریمانکرد لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی یاریگای نێودەوڵەتیی نەورۆز."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "دروستکردنی یاریگاکە لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یانەی وەرزشی نەورۆزە بە بڕی دوانزدە ملیۆن دۆلارو لە ڕێی دوو کۆمپانیای خۆماڵییەوە جێبەجێدەکرێت."
هاوکات هەڤاڵ ئەبوبەکر، پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی بۆ دووپاتکردوونەتەوە.