گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین

كەشناسی هۆشداری دەدات..سبەینێ‌ باران و تەرزە دەبارێت

2019.05.02 - 19:28
كەشناسی هۆشداری دەدات..سبەینێ‌ باران و تەرزە دەبارێت
ناس كورد- بەشی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لە بارەی بارینی باران و تەرزە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان. . لەراگەیەندراوێكی بەشی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، هۆشداری ئەوە دراوە كە لە درەنگانێكی سبەی شەوەوە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین. . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، كاریگەری ئەم شەپۆلە لە دەریای سور و توركیاوە سەرچاوەی گرتووە. . روونیشكراوەتەوە، باران بارین لە تەواوی ناوچەكە دەبارێت و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و سنوری پارێزگای دهۆك ئاستی بارانی زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەكانی تر. . هۆشداری ئەوەش دراوە، لەگەڵ باران بارینیش ئەگەری تەرزە بارین هەیە لە هەندێ‌ ناوچە و لە كاتی باران ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە. بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی بەشی پێشبینی كەشناسی، پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكات بە 3 تا 5 پلە. . ئاماژە بەوەش كراوە، رۆژی شەممە لە كاتەكانی درەنگدا كاریگەری ئەم شەپۆلە كۆتایی دێت. . هاوكات لە راگەیەندراوەكەدا، رێژەی باران بارینی پێشبینیكراو لە سەنتەری پارێزگاكان دیاری كراوە، لە هەولێر لە سەرووی 14 ملیم، لە سلێمانی لە سەرووی 10 ملیم، لە كەركوك لە سەرووی 13 ملیم، لە دهۆك لە سەرووی 20 ملیم، لە هەڵەبجە لە سەرووی 10 ملیم. . لە راگەیەندراوێكی دیكەشدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاماژە بە وێنەیەك دەكات كە لە مانگە دەستكردەكانەوە گیراوە و روونیدەكاتەوە "لە رۆژئاواوە هەور روو لە ناوچەكەمان دەكات ئەگەر هەیە لە كاتەكانی ئەمشەودا باران بارینی سووك لە ناوچەكانی دهۆك و هەولێر دەست پێبكات پاشان لە درەنگانی شەو روو لە ناوچە شاخاویەكانی سلێمانی بكات".