گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەكەكە لەبارەی ’’ناردنی هێز بۆ ئەرمينيا’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2020.10.08 - 17:12
App store icon Play store icon Play store icon
پەكەكە لەبارەی ’’ناردنی هێز  بۆ ئەرمينيا’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

پارتى كرێكارانى كوردستان "پەكەكە" ڕەتيدەكاتەوە هێزيان ناردبێتە ئەرمينيا تا لە هەرێمى ناگۆرنۆ قرەباغ دژى سوپاى ئازەربايجان شەڕ بكەن و دەشڵێت، دەستوەردان لەو جەنگەدا ناکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زاگرۆس هيوا، وتەبێژى باڵى سەربازیى پەكەكە لە چياى قەنديل لە باكورى هەرێمى كوردستان لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا ئاماژەى بەوەداوە، ئەو دەنگۆيانەى باس لەوەدەكەن پەكەكە هێزى ناردوەتە هەرێمى ناگۆرنۆ قرەباغ دوورە لە ڕاستييەوە.

 

باسى لەوەشكردوە، ئامانج لەو پڕوپاگەندانە بۆ تێكدانى سەقامگيرى و هێشتنەوەى شەڕى بە وەكالەتە لەو هەرێمە و توركيا ئەو پڕوپاگەندانە بڵاودەكاتەوە.

 

وتەبێژى باڵى سەربازیى پەكەكە ئەوەشى ڕونكردووەتەوە، پارتى كرێكارانى كوردستان دەستوەردان لە جەنگى نێوان ئەرمينيا و ئازەربايجان ناكات و هيچ چەكدارێكيان نييە لەو ناوچەيە.

 

ئەوەش دواى ئەوەدێت، پێشتر ئازەربايجان چەند جارێك پەكەكەى بەوە تۆمەتباركرد كە گەريلاكانى لە عێراق و سورياوە دەنێڕێت بۆ پشتگيريكردنى ئەرمينيا.