گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی ئازادی كوردستان: حكومەتی عێراق پێشمەرگەیەكمانی رادەستی سوپای پاسداران كرد

2019.05.02 - 18:21
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی ئازادی كوردستان: حكومەتی عێراق پێشمەرگەیەكمانی رادەستی سوپای پاسداران كرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- پارتی ئازادی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا حكومەتی عێراق تۆمەتبار دەكات بەوەی پێشمەرگەیەكی پێشووی پارتەكەیانی رادەستی سوپای پاسدارانی ئێران كردووە. . لەراگەیەندراوەكەی پارتی ئازادی كوردستان (پاك) كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، حكومەتی عێڕاق پاش سێ مانگ راگرتن، كەمال ساڵحی، پێشمەرگەی پێشووی پارتی ئازادیی كوردستانی رادەستی هێزی سوپای پاسدارانی ئێران كرد. . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، كەمال ساڵحی خەڵكی شاری مهابادە و ماوەی ساڵێك لە ریزەكانی پارتی ئازادیی كوردستاندا، وەك پێشمەرگە ئەركی چێشتلێنەری هێزی خۆشەوی خەلیلی بەڕێوە بردووە و دواتر لەسەر ویست و بڕیاری خۆی، چەكی داناوە و دەستی لە خزمەتی پێشمەرگایەتی هەڵگرتووە. . راگەیەندراوەكەی (پاك) روونیدەكاتەوە، ئەو پێشمەرگەیە لە گەشتێكی لە كەركوكەوە بۆ سلێمانی و لەسەر رێگای پردێ- كەركووك دەستگیركراوە. . راگەیەندراوەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، حكومەتی عێراق كەمال ساڵحی كە تەنها كەسێكی ئاسایی و بێچەك و مەدەنی بووە رادەستی سوپای پاسدارانی ئێران كردووە. . پاك، دەوڵەتی عێراق و سوپای پاسداران بە بەرپرسی چارەنووسی ئەو پێشمەرگەیە دەزانن و جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە دەوڵەتان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ لەو تاوانە ئاگادار دەكەنەوە. .