ناس کورد-
بەدەیان زیارەتکارى شارى کەربەلا بەر لەوەى بەشدارى لە چلەى (شەهیدکردنی ئیمام حسێن) بکەن دەمامکەکانیان فڕێدا.
لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و ناس کورد بینیوویەتى بەدەیان زیارەتکارى شارى کەربەلا کە ئامادەکارى دەکەن بۆ بەشداریکردن لە چلەى (شەهیدکردنی ئیمام حسێن)، دەمامکەکانیان فڕێ دەدەن.
لەگرتە ڤیدیۆییەکەدا کەسێک دەبینرێت کە لەناوەندى زیارەتکاراندا ڕاوەستاوە و داوایان لێدەکات دەمامکەکانیان فڕی بدەن و دەڵێت "دەمامکەکەت فڕێ بدە و برۆ بەرەو حسێن با ببینین چۆن تووشى کۆرۆنا دەبیت!".
دەشڵێت "خۆشبەختى بۆ ئەو کەسەى لە پێناوى حسێندا دەمرێت، ئئمە شیعەمان پێ دەوترێت و شێتین. دەمامکەکەت فڕی بدە و بچۆ بەرەو حسێن.من ناڵێم ئێمە دژى فەتواکانى پیاوانى ئاینین بەڵام قورسە بە سەیدە فاتیمە بڵێیت (ئێمە ترسنۆکین)".