گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی نمایشكردنی فیلمی باتمان بۆ 2022 دواخرا

2020.10.08 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی نمایشكردنی فیلمی باتمان بۆ 2022 دواخرا

ناس كورد-

كۆمپانیای (وارنەر برازەرز)ی ئەمریكی بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی رایگەیاند، بڕیاریانداوە، وادەی نمایشكردنی فیلمە نوێیەكەی (زە باتمان) لە سینەماكانی جیهان دوابخەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فیلمەكە، بەشێكی نوێی زنجیرە فیلمی (باتمان)ە كە یەكەمجارە وەك چیرۆكی وێنەیی لە ئەمریكاو جیهان دەركەوت و دواتر گوازرایەوە بۆ نێو سینەماو تەلەفزیۆن.

 

بەپێی میدیاكان، وادەی نمایشكردنی فیلمی (زە باتمان) بەهۆی بەردەوامی پەتای كۆرۆناوە دواخراوە بۆ 4ی ئازاری 2022 كە بڕیار بو لە تشرینی یەكەمی 2021 نمایش بكرێت.

 

كۆمپانیای (وارنەر برازەرز) بەم دواییانەوە رایگەیاندبو، دەستیان كردۆتەوە بە وێنەگرتنی فیلمەكە، ئەوەش دوای چاكبونەوەی یەكێك لە كاستی فیلمەكە كە میدیاكان دەڵێن: رۆبەرت باتنسۆن، پاڵەوانی فیلمەكە بوە.

 

لە مانگی سێی رابردوەوە نزیكەی لەسەدا 70ی هۆڵەكانی سینەما لە ئەمریكا دەستیان بەكاركردن كردۆتەوە جگە لە چەند شوێنێكی نیویۆرك و لۆس ئەنجلۆس نەبێت و هێشتاش بەشیكی زۆر لە هۆڵەكانی سینەما لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و وڵاتانی ئەوروپا داخراون.