گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى گۆڕان لەبارەى تۆمەتبارکردنى ئەندامێکى بە تەزویرکردنى وەسڵى گومرگ

2020.10.08 - 09:57
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى گۆڕان لەبارەى تۆمەتبارکردنى ئەندامێکى بە تەزویرکردنى وەسڵى گومرگ

ناس کورد-

دوای ئەوەى دادگا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەركرد، فراكسیۆنەكە دەڵێت: ئەندامەكەیان كە تۆمەتباركراوە بەتەزویركردنی وەسڵی گومرگی ئامادەی چونە بەردەم دادگایە، بەڵام ئەو جۆرە كەیسانە دەبێت پارێزراو بن تاوەكو دادگا یەكلاییان دەكاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

(7ى تشرینى یەکەمى 2020) دادوەر عەبدولئەمیر جومعە، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی خانەقین/قۆرەتو، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبار (محەمەد وەهاب)، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان دەركرد.

 

 دوای ئەوە فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەندامەكەیان بە "تەزویركردنی وەسڵی گومرگی" لەلایەن دادگاوە تۆمەتباركراوە و ئاماژەیان بەوە کرد"ئەندامەكەمان لە ئێستا تەنیا تۆمەتبارە و ئامادەی چونە دادگایە".

 

فراكسیۆنەكە جەختی كردۆتەوە كە "هاوشێوەی ئەم جۆرە کەیسانە دەبێت پارێزراو بێت لەبەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە و سەلماندنی تاوانەکە".

 

وتوشیەتی"ئەم بابەتە دوور لە ڕێکارە یاسایی و میدییەکان لە ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتە کە ئامانج لێی لێدانە لە بزوتنەوەی گۆڕان".

 

 بەگوێرەی رونكردنەوەكەی فراكسیۆنی گۆڕان، بەپێی یاسای پارێزگاكان دەبێت دادگا ئەنجومەنی پارێزگا ئاگاداربكاتەوە بۆ ئامادەكردنی ئەندامەكەیان بۆ چونە بەردەم یاسا، بەڵام بێ ئاگاداركردنەوە پۆلیس چونەتە سەر ماڵیان.

 

لە كۆتایی رونكردنەوەكەدا هاتوە"هەر کاتێک هەر ئەندامێکی ئێمە لە دادگا بسەلمێت لەسەری کە تاوانی ئەنجامداوە خۆمان هۆکاردەبین بۆ بە سزا گەیاندنی".