ناس كورد-
شیكارێكی رۆژنامەی ئەلعەرەبی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەكات گروپە چەكدارە عێراقییەكانی شوێنكەوتەی ئێران ترسی ئەوەیان هەیە توڕەیی جەماوەر خراپ بشكێتەوە بەسەریاندا لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی 2021.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رۆژنامەكە كە لەشاری لەندەن دەردەچێت لە شیكارییەكەیدا كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (8 تشرینی یەكەمی 2020) باسی لەوەشكردووە سەركردەكانی گروپە چەكدارە عێراقییەكانی شوێنكەوتەی ئێران زانیارییان هەیە، كە رێكخەرانی سەربە ناڕەزایەتییەكەی عێراق كە لە تشرینی پارەوە دەستی پێكردوە و یەكێك لەداواكایانیان كۆتاییهێنان بوو بە هەژمونی ئێران لە عێراق، پلانیان هەیە بۆ ئەوەی كاریگەریان لەسەر بەشداریی نوێنەرانی سیاسی میلیشیاكانی سەر بە ئێران هەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتودا.
رۆژنامەكە ئەوەشی لەزاری چاودێرانەوە گواستووەتەوە كە ئەو كارە دەبێتە كابوسێك بۆ میلیشیاكان كە جەماوەریان روو لە كەمبونەتەوەیە و ئازادی سوڕانەوەیان لە شەقامەكان وەك جاران نەماوە، ئەوەش بەهۆی پاشەكشەی جەماوەی ئێران لەنێو شیعەی عێراق و ناوچەكە بەگشتی.
خۆپیشاندەرانی جوڵانەوە ناڕەزایەتییەكەی عێراق لە شاری ناسڕیەی باشوری عێراق، كە خاوەنی قورساییەكی شیعی و سومبلی كاریگەرە لە روبەڕوبونەوەی داعشدا، هیچ بارەگایەكی حزب یاخود میلیشیایەكیان بەكراوەیی نەهێشتۆتەوە كە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەبێت.